هێرشی دووبارەی ئەرتش بۆ سەر شاری حەمس لە سووریە 52 كوژراوی لێكەوەتەوە
هێزە نیزامییەكانی ئەرتشی سووریە ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی تر هێرش و تۆپبارانی سەر شاری حەمسیان دەست پێكردە و بەو هۆیەشەوە 52 كەس بوونەتە قوربانی.
هێزە نیزامییەكانی ئەرتشی سووریە ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی تر هێرش و تۆپبارانی سەر شاری حەمسیان دەست پێكردە و بەو هۆیەشەوە 52 كەس بوونەتە قوربانی.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد لە ئورووپا لە راپۆرتێكدا ئاوڕی لە كوشتن و ئەشكەنجەی زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی كورد و نەتەوەكانی دیكەی ئێران لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لەناو ززیندانەكانی ئێران داوەتەوە.
سكرتێری گشتیی رێكخراتوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە پەرچە كرار بە هێرشەكانی حكوومەتی سووریە بۆ سەر شاری حەمس، رایگەیاندوە:" هێرش بۆ سەر حەمس بە تۆپ و بۆمب لەلایەن كۆمەڵگای مرۆییەوە قبووڵ ناكرێت و ئەمەش بۆتە هۆی نەمانی رەوایی دەسەڵاتی دیمەشق".
هەواڵدەریی میهر، هەواڵدەریی نیوە فەرمیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هەواڵی تەئیدی حوكمی ئیعدامی زانیار و لوقمان مورادی دوو زیندانیی سیاسیی كوردی بڵاو كردەوە.
هاووڵاتییەكی شاری بۆكان دوای تێپەڕینی چەندین رۆژ لەدەست بەسەركرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە چارەنووسی ناڕوونە.
دوو هاووڵاتیی مەدەنیی كورد لە گوندێکی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
زیندانییەكی سیاسی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ماوەی چوار رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
محەممەد كەعبی كوڕی جاسم، لاوێكی عەرەبی خەڵكی شاری شووش لە پارێزگای خووزستان لەژێر ئەشكەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
لاوێكی خەڵكی سەڵماس كە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوو، بەهۆی ئەشكەنجە و راوەستانی دڵەوە لە زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد هاووڵاتییەكی ئەو شارەی بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دا.