چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

مافی مرۆڤ

عەلی شەمدین: زیاتر لە نیو میلیۆن هاووڵاتیی كوردی سووریە دەستیان دایە خۆپیشاندان

بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی راپەڕینی دانیشتوانی ناوچە كوردنشینەكانی وڵاتی سووریە، دوێنێ‌ دووشەممە زیاتر لە نیو میلیۆن هاووڵاتیی كورد لە چەندین شاری كوردنشین دەستیان دایە خۆپیشاندان كەلە دەستڕێژی هێزە ئەمنەیتییەكانی سووریە 7 كەس بریندار بوون.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١١
مافی مرۆڤ

هاوكات لەگەڵ سەفەری كووفی عەنان بۆ سووریە، لە شاری حومس 47 كەس بوونە قوربانی

هاوكات لەگەڵ دیداری كووفی عەنان نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریە، لە ناوچەی "كرم الزیتوون"ی شاری حومس 47 كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە كوژراون.

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧١١
مافی مرۆڤ

كووفی عەنان: رێككەوتن بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكان لە سووریە زۆر دژوارە

كوفی عەنان نوێنەری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریە، پاش دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد، رایەگەیاند: گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كۆتایی هاتن بە توندوتیژییەكان لە سووریە زۆر ئەستەمە.

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧١١
کوردستان

حەسەن ئەمینی: لە دادگای تایبەتی "روحانیت" هەڕەشەی لێدانی تازیانەیان لێكردم

مامۆستا حەسەن ئەمنیی بەرپرسی شۆرای مەكتب قۆرئان لە پێوەندیی بەرگریی كردن لە قسەكانی لە دەزگای قەزایی شاری هەمەدان راگەیاندووە، بەڵگەی پێویستی بۆ سەلماندنی ئەو قسانە هەیە و نموونەی هەرە بەرچاو قسەی نوێنەرانی كوردی مەجلیسن كە بە چەندین جار…

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧١١
کوردستان

هاوكات لەگەڵ راپۆڕتەكەی ئەحمەد شەهید كۆڵبەرێكی دیكەی كورد كوژرا

لە حاڵێكدا كە ئەحمەد شەهید لە تازەترین راپۆرتی خوێدا ئاماژەی بە پێشێل كردنی مافی مرۆڤ لە كوردستان و كوژرانی كۆڵبەران لە ئێران كردووە، كۆڵبەرێكی دیكە لە ناوچەی سەلماس لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە كوژرا.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧١١
کوردستان

مستەفا سەلیمی زیندانیەكی سیاسیی كورد پاش لێدان و ئەشكەنجە بۆ ژووری تاكەكەسی راگوێزرا

چەند رۆژ لەمەوبەر زیندانیی سیاسیی كورد پاش ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ پێشگیری لە دانی ئەو خۆراكییانەی كەلە بووفەی زیندان بۆ خۆی دەیكڕێ، لەلایەن گاردی زیندانەوە كەوتۆتە بەر كوتان و لێدان.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧١١