یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

گوشار، هەڕەشە و دۆسییەسازی دژی ٥ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی پەیمان مینبەری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکان بۆ سەر بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ٥ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی پەیمان مینبەری بە ناوەکانی ئارەزوو و ئەفشین مینبەری، خوشک و برای پەیمان و…

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ دەسبەسەرکرانی سەروەت سۆهرابی، چالاکی فەرهەنگی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سەروەت سۆهرابی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کرماشان
کوردستان

درێژەی ناڕوونیی چارەنووس و دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئەفشین حوسێن‌پەناهی

٢٠ی رێبەندانی ١٤٠٣؛ بە تێپەڕبوونی ٣٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئەفشین حوسێن‌پەناهی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پیشووی خەڵکی سنە تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی نیگەرانی دۆخی…

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

ورمێ؛ دەرکردنی حوکمی سێدارە و بەندکران بۆ سێ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١

پژمان سوڵتانی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەلایەن لقی یەکی دادگای سزاکانی تایبەت بە مێرمنداڵانی پارێزگای ورمێوە بە لەسێدارەدران سزا درا و هەروەها ڕزگار بەیگزادە بابامیری و عەلی (سۆران) قاسمی…

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ورمێ
کوردستان

سنە؛ ئازادیی کاتیی بێنیامین ڕەحیمپوور پاش ١٩ ڕۆژ بە دانانی بارمتە

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بێنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە پاش ١٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و دانانی تاپۆی دووکان، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

بەندیخانەی سنە؛ ئیبراهیم محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئیبراهیم محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە ١٢ مانگ بەندکران لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی خۆیدا لە بەندیخانەی سنەوە بۆ ژوورێکی تاکەکەسیی ئەم بەندیخانەیە ڕاگوێزرا.

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی سنە