یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای بەپێشینەی خەڵکی ئاودانان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ نیشتەجێبوونی زۆرەملێ ڕەوانەی شاری فەنووج کرا

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەحمەد عەلیزادە مامۆستای بە پێشینە و چالاکی سێنفیی ناسراوی خەڵکی ئاودانان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ نیشتەجێبوونی زۆرەملێ ڕەوانەی شاری فەنووج لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کرا.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

شێرکۆ تابناک بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، شێرکۆ تابناک بەندکراوی سیاسیی پێشوو پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

هەڵوەشانەوەی بڕیاری پێبەندی ئێلکترۆنیکیی کیانووش چراغی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئیلامەوە

لقی ٦ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام، بڕیاری هەڵوەشانەوەی سزای پێبەندی ئێلێکترۆنیکیی کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی دێلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی دا.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ ئومید فەقێ حوسێنزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید فەقێ حوسێنزادە (بەگزاد)" خەڵکی گوندی "قومقەڵا" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

پەیمان ئیسماعیلپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیمان ئیسماعیلپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی دیاکۆ خزری مامی شاهۆ خزری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شیلاناوێ"ی مەهاباد و مامی شاهۆ خزری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار…

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

مینا سوڵتانی، دایکی مافخواز بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و ڕەچاونەکردنی "حیجابی شەرعی" بانگی دادگا کرا

٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و ڕەچاونەکردنی "حیجابی شەرعی" بانگی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان کرا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

سوعدا خەدیرزادە پاش ٤٠ مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی قورس لەگەڵ منداڵەکەی مورەخەسیی پێ درا

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سوعدا خەدیرزادە و منداڵەکەی "سۆلینا" کە لە بەندیخانەدا لەدایک بووە، پاش ٤٠ مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ هەزار تمەنی و بۆ یەکەمین جار بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ مورەخەسیی پێ درا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤