هاووڵاتییەكی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا
شەوی رابردوو هاووڵاتییەكی كورد لە بەرزاییەكانی شاری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا.
شەوی رابردوو هاووڵاتییەكی كورد لە بەرزاییەكانی شاری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا.
هاووڵاتییهکی کورد پاش 7 رۆژ له دهستبهسهر کرانی، چارەنووسی نادیاره.
لە رۆژانی رابردوودا هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رۆیشتوونەتە گوندی "دووشان"ی سەر بە شاری سنە و بە یارمەتیی شارەوانی وێڕای رووخاندنی 70 ماڵی هاووڵاتییان، 10 كەسیشیان دەستبەسەر كردووە.
شەوی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠ لەسەر ٢١ی مانگی رەزبەر هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندێكی دەورووبەری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بریندار بوو.
ریكخراوی جیهانیی "ئاشتیی مەسیحی" بە ئامانجی بە دیكیۆمینت كردنی ناوچەكانی سیدەكان و دەوروبەری كە چەند ساڵێكە بەهۆی تۆپبارانەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئیران و فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بەدواداچوون دەكات.
هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندێكی سەر بە شاری بانە كە 3 مانگ لەمەوبەر لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراوە، لەو كاتەوە هەتا ئێستا هەواڵێك لەمەڕ چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
دوو لاوی خەڵكی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان كە ماوەیەك لەمەوپێش لە زیندان ئازاد كران، سێ رۆژ لەمەوپێش بانگهێشتی دادگای شۆڕشی شاری مەریوان كران.
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی دەورووبەری شاری پاوە كە نزیك بە 10 رۆژ لەمەوپێش دەستبەسەر و دواتر ئازاد كرابوو، بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حكوومەتەوە دەستبەسەرە و رەوانەی گرتنگە كرا.
بە بۆنەی 10ی ئوكتۆبر (19ی رەزبەر) رۆژی جیهانیی خەبات بەدژی سزای لە سێدارەدان، سێ رێكخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤی كورد لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا خوازیاری نەمانی سزای سێدارە لە ئێران و رزگار كردنی گیانی 30 زیندانیی سیاسیی كوردن.
رۆژی ١0ی ئوكتۆبر لەلایەن یەكیەتی هاوپەیمانیی جیهانی دژ بە ئیعدام، وەك رۆژی دژی سزای لە سێدارە دانی مرۆڤ پێناسە كراوە و هەر ساڵ ئەم رۆژە وەبیر مرۆڤایەتی دەخرێتەوە، هەتا دەسەڵاتدارانی نادیمۆكراتیك كەمتر لەم میتۆدە كەڵك وەربگرن بۆ سزا دانی…