چالاکێکی سیاسیی دیکەی کورد بە ناچاری زێدی بەجێهێشت
"لوقمان کۆخا" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ بە هۆی زەختی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
"لوقمان کۆخا" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ بە هۆی زەختی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی قەزایی پاریزگای ورمێ، هیچ کەس و یان ناوەندێک وەک تاوانباری رووداوی شیناوێ رانەگەیەندراوە.
ناوەندی دەنگ و رەنگی پارێزگای کرماشان بە بیانووی بوونی چەند زاراوەی دیکە لەو پاریزگایە رێگری لە بڵاو کردنەوەی بەرنامە بە زاراوەی کەلهوڕی دەکات.
لەماوەی چوار مانگی رابردوودا بەرپرسانی فەرهەنگی و هونەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دوو جار رێگرییان لە بەشداری شانۆی لاوانی کورد لە فێستڤاڵە سەرتاسەری و نێونەتوەییەکان کردووە.
زیاتر لە٣٠ شۆفیری کورد کە ناڕەزایەتییان لەمەڕ کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پارکینگی "بەندەر ئیمام" دەبڕیبوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە شارەکانی حەڵەب و دیمەشق درێژەیان هەیە و لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پایتەختی سووریە ناچالاک ماوەتەوە.
کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسیی رەجایی شاری کەرەج لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی پارێزەرانی زیندانی کراو لە وڵاتی ئێران بوون.
ماوەی نزیک بە ١٠ رۆژە زەخت و گوشاری بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج و مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر زیندانیانی سیاسیی ئەو زیندانە رووی لە زیادبوون کردووە.
بەرپرسانی زانكۆی پەیام نووری ورمێ بەپێی بڕیارێکی نوێ، ئەو خوێندكارانەی كە پارەی مانگانەیان نەداوە، مافی بەشداری کردن لە تاقیكارییەكانیان پێ نادرێت.
پایەگای بەسیج لە گوندی گەلێن بە مەبەستی کونترۆڵی هاووڵاتییانی ئەو گوندە لە چەندین شوێن کامێرای مەدار بەستەی دامەزراندووە.