راگواستنی نامیق مەحموودی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە
نامیق مەحموودی زیندانیی بەساڵاچووی کورد لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە و بە ئاگاداریی بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزرا.
نامیق مەحموودی زیندانیی بەساڵاچووی کورد لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە و بە ئاگاداریی بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزرا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەوڵاوا لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە سنووری هەرێمی کوردستان، بە توندی بریندار و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی خەڵکی ناوچەی پاوە لە ئوستانی کرماشان، پاش ٥ ساڵ زیندانی کران، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان ئێعدام کرا.
مامۆستایەکی ئایینی و پێشنوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سەردەشت، لە دادگایی رۆحانیەتی شاری تەورێز بە زیندان و لەبەرنەکردنی جلوبەرگی ئایینیی حوکم درا.
لە ماوەی ٥ رۆژی رابردوودا ٤١ هاووڵاتیی ئێــرانی بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێـــران ئێعدام کران.
لە ئەنجامی تەقەی مەئموورانی ئیدارەی ئاگاهی لە هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بووە قوربانی.
لە رۆژانی رابردوودا هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی بانە، بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی ٣ هاووڵاتیی کورد.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە مەبەستی هەرچی زیاتر ئاشکرا کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هەر هەفتە جارێک راپۆرتێک لەژێر ناوی ''روانگەی هەفتە'' لەسەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، بڵاو دەکاتەوە.
حەفتەی کۆتایی چوارەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی بانە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکاندا لە خاڵی سنووریی "شابادین" بریندار کرا.