شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ مووسا ڕەسووڵی بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٣٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

سۆران محەممەدپوور بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران محەممەدپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٣٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

شنۆ؛ ئەبووبەکر خاتەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی تاچیناوێی شنۆ بە ناوی "ئەبووبەکر خاتەمی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسە کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئەمجەد ساڵحزادە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە" تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز، نزیکە دوو مانگە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە. ناوبراو دوای دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی شارامفەری ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە…

٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

شنۆ؛ مەتین (بێهزاد) چووپانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی تاچیناوێی شنۆ بە ناوی "مەتین (بێهزاد) چووپانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

ئاودانان؛ محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگی – مەدەنی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگی – مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار" لە ئاودانان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانی داسەپاو ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا.

٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ ئاودانان
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سەلمان پاسەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

شەوی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلمان پاسەنگ" کوڕی سەلیم و خەڵکی گوندی "شیناوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤