ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن شاداب، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حەسەن شاداب زانیارییەک دەست نەکەوتوە.