دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئیتلاعات لەهەوڵی کپ كردنی دەنگی بنەماڵەی زیندانییەكی سیاسیی مەحكووم بە سێدارەدایە

هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری بۆكان بە مەبەستی كپ كردنی دەنگی بنەماڵەی زیندانییەكی سیاسیی کوردی مەحكووم بەسێدارە و خۆبواردنیان لەوتووێژ لەگەڵ میدیاكان، فشارییان خستوونەتە سەر.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧١٤
ئێران

تەبەرزەدی روو لە بانکی موون: تەنیا داواکاریی مەحەمەد نەزەری، پێراگەیشتنێکی عادڵانەی دادوەرییە

یەکێک لە بە پێشینەترین زیندانیانی سیاسیی لە ئێران، زیندانی کرانی (محەمەد نەزەری)ی بە کارەساتێکی گەورەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە قەڵەم داوە.

٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٤
کوردستان

مەرگی گوماناویی مامۆستایەکی زانکۆ لە شاری پاوە

مامۆستایەکی کوردی زانکۆی پەیام‌نووری شاری پاوە کە خەڵکی گوندی داریانی سەربەو شارە بوو، بە شێوەیەکی گومانی گیانی لەدەست دا و کەسانی نزیک لەو بنەماڵەیە لەمەڕ هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو مامۆستایە، لە ناوەندە ئەمنییەکان بە گومانن.

٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٤
کوردستان

ئەفسانە بایزیدی ماوەی ١٩ رۆژە مانی لەخواردن گرتووە

ئەفسانە بایزیدی، کچە خوێندکاری کوردی خەڵكی شاری بۆکان، کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە ماوەی نزیک بە ٣ مانگە لە دەستبەسەری‌دایە مانی لە خوادرن گرتووە و باری تەندروستیی تێکچووە.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٤