بەرموور (٢٨) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی دووهەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی
حەفتەی دووهەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی
خوێندکارێکی کوردی خەلکی شاری مەریوان، کە لە رۆژانی رابردوودا بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرابوویەوە، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئیسلامییەوە بڕیاری دانانی بارمتەی بۆ دەرکرا.
زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی و مەحکووم کردنی هێرشی چەکدارانی داعش، مانیان لە خواردن گرت.
ژمارەیەک لەنووسەر و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە کوردستان و ئێران لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیان لەخەڵکی کۆبانی دەربڕی.
راپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لەئێران بە پشت بەستن بە "پێشنیارەکانی دەوڵەت و مەجلیس"ی ئیسلامی، بارودۆخی مافی مرۆڤی "نالەبارتر" وەسف کردووە.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و ورمێ، بە توندی بریندار بوون.
دامەزرێنەرانی كەمپەینی "کۆبانی بە تەنیا جێ مەهێڵین" بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک، بە مەبەستی پشتیوانی لەخەڵكی کۆبانی، مانگرتنیان راگەیاند.
چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، کە بەهۆی فشاری دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتبوو، داراییەکەی دەستی بەسەردا گیرا.
هیزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی دێولان چوونەتە ماڵی باوكی ئەنوەر حوسێن پەناهی و ئەو بنەماڵەیەیان خستۆتەژێر لێكۆڵینەوە و بێرێزی پێكردن.
بە ئامانجی " ناڕەزاتەتی دەربڕین بە هێرش و كوشتاری داعش" كەمپەینی پشتیوانی لەخەڵكی کۆبانی لەكوردستانی سووریە، وەرێخرا.