چوار چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە سنە، بانگهێشتی ئیتلاعات کران
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، لەدرێژەی رەوتی بانگهێشتی چالاکانی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی، چوار چالاکی دیکەی کوردی بانگهێشت کرد.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، لەدرێژەی رەوتی بانگهێشتی چالاکانی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی، چوار چالاکی دیکەی کوردی بانگهێشت کرد.
یەکێک لە کچە قوربانییانی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاشی مەریوان، بەهۆی ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە چاوێکی لەدەست داوە.
حەفتەکانی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی
شوانكارەییەک لەناوچەی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مێنە چێنراوەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كوردستان، بریندار بوو.
٤ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ، کە ٣ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
چالاکێکی مافی مرۆڤ و ژنان لە شاری بۆکان، بەهۆی وەڕێخستن و چالاکی نواندن لە کەمپەینی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ خەڵکی کۆبانی سووکایەتی پێکرا.
لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.
هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران سەرەڕای تەقە کردن لە کۆڵبەران و بریندارکردنی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی پاوە، دەستیان بەسەر کەلوپەل و ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەرانیشدا گرتووە.
لەلایەن سێ چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤی شاری بۆکانەوە، کەمپەینێکی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی کۆبانی لەو شارە و گوندەکانی دەوروبەری، چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەلکی کوردستان بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی و مەحکووم کردنی هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە رۆژی چوارشەممە ریکەوتی ١٥ی رەزبەرەوە دەستی پێکرد و پاشان شارەکانی دیکەی گرتەوە.