ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەجمەدین سووخەنوەر تەمەن ٣٦ ساڵ، شۆڕش عەبدوڵڵا نژاد تەمەن ٣٧ ساڵ، سەلاح ئاجی تەمەن ٥٠ ساڵ و ڕەحمانی ئاجی تەمەن ٢٢ ساڵ" خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" سەر به شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەتییەکان دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردەیان بە ناوەکانی "ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا و عەلی جۆڵا" خەڵکی گوندی "شێناوێـ"ـی شاری پیرانشار دەسبەسەر کران.
دەسبەسەرکردنی ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و ڕەحمانی ئاجی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، ئازاد کرابوو.
ئەو ٥ هاووڵاتییەکەی دیکە هەتا ئێستا لە گرتنگەدان و لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.





