بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی ڕێوشوێنی تەندروستی، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ناوەندیی سنە زیاتر بڵاو بووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانیی ناوەندیی سنە، پاش بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو زیندانە، فەرمانبەرانی بێهداری و بەرپرسانی زیندانیش تووشی ئەو ڤایروسە بوونه.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵیت؛ باشگای وەرزشیی زیندانی سنە، کراوەتە دابڕگەی زیندانییانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ئیمکاناتی تەندروستی و پزیشکی بێبەرییە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە بارودۆخی زیندانی ناوەندیی سنەی نالەباڕ وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی زیندان بەنیسبەت ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێش کەمتەرخەمن.

زیندانی سنە لە شەقامی ئیرشادی سنە هەوڵکەوتووە و ١١ بەندی سەرەکیی هەیە.

ناوەندیی چاوەدێری و بەڕێوەبەریی زیندانی سنە، ڕێکخراوی زیندانەکانی هێزی قەزاییەیە.