ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام له ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی " ڕوحوڵڵا پاریاب" تەمەن ٤٧ ساڵە شۆفیری لۆدێری ناوەندی پاککەرەوەی مینی ئێران، بە هۆی تەقینەوەی مینی دژەتانکی M19 بە توندی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕوخساری بە توندی بریندار و تووشی مەوج گرتوویی بووە کە دواتر بۆ نەخۆشخانەی "گەنجەویان"ـی شاری دێزفوول ڕاگوێزراوە.

ڕوحوڵڵا پاریاب لە کارتی شۆفێریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووه.

دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ لە شەڕی ئێران و عێراق مین بەردەوام قوربانی دەگرێت.

بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، ئێران دووهەمین وڵاتی ئاڵوودە بە مین لە ئاستی دنیا دایە. ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە ئێراندا ئاڵوودە بە مینه کە ١٦ میلیۆن مین مەزندە کراوە.

پارێزگاکانی ورمێ، سنه، کرماشان، ئیلام و خوزستان پێنج پارێزگای سەرەکی لە ئێران دان کە ئاڵوودە بە مینن.