ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەی مین لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، برینداربوونی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی سەرماوەز، به هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچەی چم هندی لە موسیانی دێهلۆڕان، هاوولاتێیەکی تەمەن ٦٠ ساڵ، بریندار بوو.
بەرپرسی بێهداشت و دەرمانی دێهلۆڕان لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی ئیرنا رایگەیاندووەو: لەم ڕووووداوەدا پیرەمێردێکی تەمەن ٦٠ ساڵ، لاقی لە دەستداوە و تووشی خوێنڕێزی بووە.
ئەم پیرەمێردە تەمەن ٦٠ ساڵەیە، سەرەتا براوەتە نەخۆشخانەی شەوانەڕۆژیی دێهێستانی دەشت عەباس و پاش ئەنجامدانی کارە دەرمانییە سەرەتاییەکان و بە مەبەستی پێشگرتن لە خوێنرێزییەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گەنجەوان .
ئیرنا ڕایگەیاندووە: هێشتا شوناسی ئەم کەسە ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئێرانییە یان عێراقی بەڵام بە پێی بیستراوەکان، ئەم پیرەمێردە عێراقی بووە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا تووشی مینەکان و ئەم ڕووداوە بووەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی سەرماوەز، دوو هاوولاتیی دیکە به ناوەکانی " کامیار عەبدوڵڵاهی" تەمەن ٣٠ ساڵ و " سەفەر ڕەحمانی" تەمەن ٣٥ ساڵ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە تووشی لە دەستدانی قولاپەی پێیان بوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، خەڵکی گوندەکانی "عەباس ئاوا" و "خوری ئاوا"ی سەر به ننوری بانەن.





