ئاژانسی کوردپا: فەرهەنگی وێژەی کورد، بە زمانی فەڕانسەیی، لە کتێبێکی ٦٢٣ لاپەڕەییدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وریا ڕەحمانی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، کتێبی "فەرهەنگی وێژەی کورد"، بە زمانی فەڕانسەیی چاپ کرد.

ئەم کتێبە لە لایەن بڵاڤۆکی، "زانکۆوەکانی ئورووپا" چاپ و بڵاوە کراوەتەوە.

"چیرۆکەکان و ئەفسانە کوردییەکان"، "فەرهەنگی سیاسی و مێژووی کوردەکان" و "بیرەوەرییەکانی من"، سێ بەرهەمی‌ دیکەی ئەو نووسەرە کوردییە کە بە زمانی فەڕانسەیی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

تا ئێستا ئەو نووسەرە کوردە، چەندین کتێبی لە زمانە بیانییەکانی دونیا وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. کە گرینگترینیان بریتین لە: هەڵەبجە و ئەنفال لە بەڵگەنامە نهینییەکانی ئامریکادا، "کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئامریکادا (کوردستانی عیراق)"، فەرهەنگی سیاسی و مێژوویی کوردەکان، بیرەوەرییەکانی من، شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی لە کوردستانی عێراق، سیاسەتی ئامریکا لە کوردستان لە ڕوانگەی کارناسانی ڕۆژئاواییەوە، مێژووی پیوەندییەکانی کورد و ئامریکا و تراژێدیای کوردەکان و کوردستانی ئێران و تورکیە لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئامریکادا.

وریا ڕەحمانی لەدایکبووی بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوەیە و هەنووکە دانیشتووی وڵاتی فەڕانسەیە.