ئاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی سپا و دادسەرای شاری سەقز، دوو چالاکی تێلێگرامییان بانگهێشتی ئەو دوو ناوەندە حکوومەتییە کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "فەردین مستەفایی"، بەرێوەبەری کاناڵی هەواڵیی "سەقز ڕووداو" و "ناسر بارامپوور"، بەڕێوەبەری کاناڵی "شار سەقز"، بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە داخرانی ڕێگای سنوورییی کۆڵبەران، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

فەردین مستەفایی

بانگهێشتی ئەم دوو چالاکە تێلێگرامییە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ بووە و دواتر ئەم دوو چالاکە تێلێگرامییە، ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ، بانگهێشتی لقی یەکی دادسەرای شاری سەقز کراون و لەگەڵ دۆسییەی قەزایی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

کاناڵی هەواڵیی "سەقز ڕووداو" و کاناڵی "شار سەقز"، هەواڵە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی و ئابوورییەکانی شاری سەقز ڕووماڵ دەکەن.