ئاژانسی کوردپا: کچە یاریزانێکی خەڵکی شاری سەقز وەکوو باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە ئێران دەستنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کوێستان خوسرەوی، کچە یاریزانی تۆپی پێ و ئەندامی تیمی میللی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا، وەکوو باشترین یاریزانی سآڵی ٩٦_٩٧ لە "لیگ برتر" دیاری کرا.

ئەو کچە یاریزانە کوردە لە لایەین لیگی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران وەکوو باشترین یاریزانی 'لیگی برتر"ی کچان لە ئێران دەستنیشان کرا و خەڵاتی ڕیزلێنانی پێ‌درا.

ئەو کچە یاریزانە کوردە لە تیمەکانی تۆپی پێی "لیگی برتر" وەکوو شن سای ساوە، عقاب مازندران و پیکان تهران وەکوو یاریزانی سەرەکی یاریی کردووە.

کوێستان خوسرەوی لە دایکبووی شاری سەقز و تەمەنی ٣٠ ساڵە و ماوەی ١٣ ساڵە بە شێوەی حیرفەیی دەستی بە کار و چالاکی لە بواری وەرزشی بە تایبەت تۆپی پێ کردووە.