ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی شاری ئیلام بە نیشانەی بێڕیزی کردن بە دەروێشەکانی گۆنابادی، سەروسمێلی سێ کەس لە دەروێشەکانیان لە زیندان تاشیوە.
ماڵپەڕی "مجذوبان نور" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە، ئەمین عەلیزادە و جەلال مووسەوی خەڵکی شاری ئیلام، کە ماوەیەک پێش لە شاری تاران دەسبەسەر کرابوون، لە گەڵ دەروێشێکی دیکە بە ناوی "تەقی مورادی" سەر و سمێڵیان تاشیون.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا نووسیویەتی: بەرپرسانی زیندان بۆ سووکایەتی کردن بەو سێ هاووڵاتییە سەر وسمێڵیان تاشیوە و لە بەندە جۆراوجۆرەکان دابەشیان کردوون.
ئەو سێ دروێشە گۆنابادییە لە مافی مورەخسی بێبەرین.
ئەمین عەلیزادە و جەلال مووسەوی خەڵکی شاری ئیلامن و ماوەی ٢٠ ڕۆژ پێش لە شاری تاران دەسبەسەر کران.





