ئاژا نسی کوردپا: حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان، بۆ ئازار و ترساندنی خەڵک، خەریکی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی شەعبان بێمێشکەکانە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەعبانە بێمێشکەکان لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، وەکوو هێزی ئاسایش ڕێکخستنیان بۆ دەکرێت.
حکوومەتی ئێران لەو کەسانە بۆ ئازار و ترساندنی خەڵک بەتایبەتی لە کاتی ناڕەزایەتیدەربڕینەکاندا، وەکوو هێزی سەرکوتکەر کەڵکیان لێ وەردەگرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "ئەم کەسانە پاش رێکخستنیان، ژمارەیەکیان بۆ شارەکانی بەسەرە، نەجەف و کەربلا، بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازی ئەو شارانە، ڕەوانە کراون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: حکوومەت بۆ زیاتر ڕێکخستنی شەعبانە بێمێشکەکان، لە دەستەواژەی "هێزی ئاسایش " کەڵکی وەرگرتووە.





