ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوەدەسبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شاری سنە گوێزرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی "پەیمان (هاوار) عەبدی" خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەرکرا و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، بۆ گرتووخانەی شاری سنە گوێزرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گویا ماوەی یەک مانگ بڕیاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە بەبێ تێپەڕاندنی ڕەواڵی یاسای و تێگەیاندنی تۆمەتەکەی بڕدراوتەوە.
ئەم چالاکە کرێکارییە هەنوکە لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە دایە.





