ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی (ژن و پیاو) خەڵکی شاری بیجاڕ، لە ماوەی یەکساڵدا، هەوڵی خۆکوژیان داوە.

بەڕێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانیی شاری بیجاڕ باسی لە خۆکوژی ٦٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لە ساڵی ڕابردوودا، (٩٦)دا کرد.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی بێهداشت، لەو ٦٠ هاووڵاتییە کوردە، ٣٩ کەسیان پیاو و ٢١ کەسیان ژن بوون.

بەرێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری بیجاڕ هەروەها دەڵێت: "لەو ڕێژەیە، ٣٢ کەسیان خێزاندار و ٢٨ کەسیان سەڵتن که ١٥ کەسیان خەڵکی گوندەکانی بیجاڕ و ٤٥ کەسیان دانیشتووی ئەو شارە بوونه".

بە وتەی کارناسان و چالاکانی بواری ژنان، نەبوونی یاسایەکی بەهێز و کەمیی ناوەندی تایبەت بۆ پشتیوانی لە ژنانی زیانبەرکەوتوو بە هۆی خۆکوژیەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، چەند هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی و خۆسووتاندن لەنێو ژنانی کورد بەئەژمار دێن.