ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار لە گرتووخانەی شاری شنۆ خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی جۆزەردان، سەربازێکی کورد بە ناوی "س.ب" خەڵکی شاری پیرانشار، بە چەک لە شوێنی نیگانییەکی خۆیدا، هەوڵی خۆکوژی دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند: "ئەو سەربازە پیرانشاریە لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لە گرتووخانەی شاری شنۆ بە گولـله لە سەری خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری خۆکوژی ئەو سەربازە کوردە بڵاو نەبووتەوە.