ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی، لە جاددەی نێوان نەغەدە_شنۆ دەستیان بە سەر ماشینی کاسبکارێکی کورددا گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە جاددەی نێوان نەغەدە_شنۆ ماشینی کاسبکاڕێکی کوردیان دایە بەردەسڕێژی گوللە و دەستیان بە سەر ماشینی ئەو کاسبکارە کورد دا، گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە گۆمانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، ماشینی ئەو کاسبکارە کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژە دا دەڵێت: لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، ئەو کاسبکارە کوردە هەڵهاتووە و ماشینەکەی بە جێ هێشتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو کاسبکارە کوردە، بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.





