ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی کرێکاری و ئەندامی سەندیکای وەرزی و بیناسازیی شاری سنە بە ناوی "ئارمین شەریفی" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بێ‌ئاگاهی خۆی لە هۆکاری بانگهێشت و دەسبەسەر کردنی ئەم چالاکە کرێکارە ڕاگەیاند.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانییە.

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "یەدوڵڵا سەمەدی و ئەمیر شەهابی"، بەڕێوەبەر و بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی نانەواخانەکانی شاری سنە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.