ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، لاوێکی مەریوانی بە ناوی "دارا محەممەدی" تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی ئەبووبەکر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو لاوە کوردە دانیشتووی گەڕەکی کەوسەری شاری مەریوان بووە و بە خۆهەڵواسین، خۆی کوشتووە.
هەتا ئێستە هۆکاری خۆکوژی ئەو لاوە تەمەن ٢٧ ساڵەیە ڕانەگەیەندراوە.
هەژاری، بێکاری و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی لە ئێران بە ئەژمار دێت و ئەم دیاردەی زیاتر لە نێو لاوان بەرچاو دەکەوێت.





