ئاژانسی کوردپا: نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان فەرهەنگێکی کوردی بە ناوی "کوردیکا" بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی چاپ و بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێنسکۆپیدیای "کوردیکا" لەلایەن نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری شائاباد بەناوی "عەباس جەلیلیان" ناسراو بە "ئاکۆ" چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئاکۆ جەلیلیان

ئەو ئینسکۆپیدیایە بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی لە دوو بەرگی "ئەلف و ب" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

فەرهەنگی کوردیکا، تەواوی زاراوەکانی کەلهووڕی، کرمانجی، سۆرانی، لەکی، لوڕی، شەبەکی، لە خۆ گرتووە.

ئاکۆ جەلیلیان ماوەی چەند ساڵێکە بە شێوەی مەیدانی کاری لە سەر ئەو ئێنسکۆپیدایە کردووە و بە یەکێک لە فەرهەنگە دەوڵەمەندەکان لە بواری وشە بە ئەژمار دێت.

عەباس جەلیلیان لە دایکبووی ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە شاری شائابادی پارێزگای کرماشانە و یەکێک لە نووسەرەکانی ئەو ناوچەیە کە هەوڵێکی زۆری داوە لە بواری بووژاندنەوەی زمان و فەرهەنگی کوردی لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان چالاکی دەکات.