ئاژانسی کوردپا: رێگەی پەوەندیی و هاتووچۆی دوو ئاوایی ناوچەی موکریان، بە هۆی نەبوونی پردی پەڕینەوە، پچڕاوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دانیشتوانی ئاوایی " لاسە گوڵان"‌ی سەر بە بۆکان لەبەرەبەریی نەورۆز و ساڵی نوێدا بە هۆی نەبوونی رێگا لەچاوپێکەوتن و پیرۆزبایی ساڵی تازە لەگەڵ خزم و کەسەکانیان بێبەری بوون.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی بارینی باران و چوونە سەرەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکان، رێگەی پێوەندیی ئاوایی "لاسە گوڵان"‌ی لەگەڵ شوێنەکانی دیکە پچڕاندووە.

رووبارەکە زیاتر لە ٢ میتر قووڵە و بەریناییەکەشی ٣٠ بۆ ٣٥ میتر دەبێت.

ئەندامێکی شۆرای ئەو ئاواییە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو دۆخە بەیەکێک لەسایتە ناوچەییەکانی راگەیاندووە، خەڵکی ئاوایی بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری وەرزێڕی، دابین کردنی کەلوپەیلی پێویست و سەردان و چاوپێکەوتن ماشێنەکانیان لەنزیک رووبارەکە رادەگرن و بە تراکتۆر هاتووچۆ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە رێگەی "حەمزەئاوا"‌ی سەربە شارستانی مەهابادیش بە نێو ئاوایی لاسەگڵاندا تێپەڕ دەبێت و بە وتەی دانیشتوانی ئاواییەکە هەر کات ئەگەری ئەوەیە هەیە رووداوێکی قەرەبوونەکراوە بۆ خەڵکی روو بدات.

خاڵێکی دیکەی جێگەی سەرنجی ئەو پرسە، دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرانی هەر دوو شارستانی مەهاباد و بۆکان، کە هیچ بایەخێک بە دروست کردنی پردی ئەو دوو ئاواییە نادەن.

نزیک بە ٣٠٠ کەس لە دوو ئاوایی هەمزاوا و لاسەگڵان نیشتەجێن.

وێنە: موکریان