ئاژانسی كوردپا: مامۆستایەكی "پەروەردەی" قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەكانی شارستانی ماكۆ بە جێگای كڕینی خواردەمەنی قوتابیانی هان داوە پارەی رۆژانەیان بە رۆژنامە بدەن و بیخوێنەوە.
خوداداد یووسف زادە مامۆستای پەروەردەیی لە قوتبخانەی سەرەتایی "فەرهەنگ و قوتابخانەی ناوەندی "فەرزانەگان" فكرێكی نوێی بە مەبەستی هاندانی قوتابیان بۆ خوێندنەوە داهێناوە و قوتابیانی هان داوە بە جێگای كڕینی خواردەمەنی، كتێب و رۆژنامە بكرن.
ئەو مامۆستایە ئامانج لەو كارەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئۆگر كردنی زیاتری قوتابیان بۆ موتالە كردن و خوێندنەوە.
یووسف زادە وتوویەتی: لە ئێران فەرهەنگی موتالە كردن بەشێوەی پێویست پەرەی نەستاندووە و هەروەها ئازەربایجانی رۆژئاواش لەو كێشەیە بێبەری نەبووە و ئەو كارەی من لە راستای پەرەپێدان بە فەهەنگی موتالە كردن دایە.
ئەو مامۆستا "ماكۆ"یە ئەوەشی خستۆتەڕوو، پەرەپێدانی فەرهەنگی موتالە كردن لەنێوان قوتابیاندا بەرنامەیەكی زۆر گرینگە و قوتابخانەكان پێویستە لەو بوارەدا چالاك بن.
هاندانی قوتابیانی بۆ موتالە كردن لە دوای بنەماڵەوە، پێویستە لەقوتابخانەكان ئەنجام بدرێت و پەرەگرتنی خوێندنەوە و موتالەكردن لە نێو قوتابیاندا دەبێزیاتر خۆی لەكتێبە غەیرە دەرسییەكاندا ببینێتەوە.
بەگشتیی نێوەنجی موتالە كردن لەجیهاندا ٤٥ خولەكە و ئەو رێژەیە بۆ وڵاتی ئێران ١٨ خولەكە.
بەپێی ستانداردە جیهانییەكان كتێبە دەرسییەكان بە موتالەكردن ئەژمار ناكرێن، ئەوە لە حاڵێكدایە كە تەنیا نێوەنجی خوێندنەوەی كتێبە مەزهەبییەكان لەئێران ٢٠ خولەكە.





