ئاژانسی کوردپا: سمیناری زانستی ئەنجومەنی زێد لە سەر کۆماری کوردستان لە شاری هەولێـر دەستی پێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی رۆژی هەینی ٤ی بەفرانبار، ئەنجومەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی زێد لە یادی ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کوماریی کوردستاندا، سیمینارێکی لەژێر ناوی "دەرهاویشتە و کاریگەرییەکانی کۆماری کوردستان دوای ٦٨ ساڵ" بەڕێوە دەبات.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا؛ چەند کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیی کورد بابەتەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن، کە ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرن:
١) د. رەحیم سورخی _ "رۆژنامەوانی لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا".

٢) سمایل بازیار _ کۆماری کوردستان بەرهەمی گەشە سەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی".

٣) زاگرۆس خوسرەوەی _ "خوێندنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ کۆماری کوردستان".

٤) د. خالید خەیاتی _ "لە نێوان کۆگەرایی و تاک گەرایی - تایبەتمەندییەکانی دیاسپۆرای کورد".

٥) ئەحمەد عەزیزی _ "بزوتنەوەی کورد و روانگەی نەتەوەیی لە پەراوێزی یادی کۆماردا".

٦) سەلام ئیسماعیل‌پوور _ "مافی نەتەوایەتی و یەکپارچەیی ئێران لە سیاسەتی زلهێزەکاندا".

٧) عەلی ئیسماعیل نژاد "ـ پێشمەرگە لەسەردەمی کۆماری کوردستاندا.

ئەو سمینارە لە هۆڵی زەیتون لە پارکی سامی عەبدوڵرەحمان لە شاری هەولێر و لە لایەن ئەنجومەنی سیاسی_کۆمەڵایەتی زێدەوە رێکخراوە و بریارە بابەتە هەڵبژێردراوەکان لە قاڵبی کتێبێکدا و لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە چاپ و بڵاو بکرێتەوە.