ئاژانسی کوردپا: دەوروبەری یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئوستانی ئیلام لەلایەن ژینگەپارێزانی کوردەوە لە پاشماوە و زبڵی گەشتیاران خاوێن کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی کوردستان لە شاری "ئابدانان" زبڵ و پاشماوەی گۆلی لفە دوانەی "سیا گاو"یان خاوێن کردەوە.
ئەو ٢ گۆلە لە نزیک گوندی "سیاگاو" بەمەودای ٣٥ کیلۆمیتر دوور لەشاری ئابدانان لە داوێنی چیای "کبیر کوە" هەڵکەوتووەو ساڵانە سەدان گەشتیاری نێوخۆیی و دەرەکی بەمەبەستی گەشتوگوزار روو لەو شوێنە دەکەن.
"یەعقووب و هادی و نەستەرەن غەزەنفەری، محەممەد و پوویا و پەریا فیرووز، موراد و هادی دانیالی، رەزا حەکیمی، محەممەد رەزا تەمەری، ئەمیر رەزا رەنجبەر، وەحید چاوران، حوججەت مەهدەوی، عەلیرەزا ئازەرنووش، ئەیووب عەنبەری، سەید هادی مووسەوی، حوسێن و محەمەمد حەیدەری ئەو هاوولاتییە کوردانە بوون کە لەو چالاکییەدا بەشدارییان کردبوو.
ئەو شوێنە گەشتیارییە لە رێــزی ئاسەوارە میللی و سروشتییەکانی وڵاتی ئێـــراندا بەفەرمی تۆمار کراوە.












