ئاژانسی کوردپا: شاعیرێکی عەرەبی خەڵکی ئەهواز پاش بەشداری کردن لە کۆڕێکی ئەدەبی و شێعر خوێندنەوە لە شاری مەشهەد دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ "سەعید عمووری" شاعیری عەرەبی خەڵکی ئەهواز پاش بەشداری کردن لە کۆڕێکی ئەدەبی و شێعر خوێندنەوە لە شاری مەشهەد، لەلایەن ‌هێـزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی "وەکیل ئاباد"ی مەشهەد راگوێزرا.

ئەو شاعیرە ماوەیەک پێش ئێستا بۆ بەشداری کردن لە کۆڕێکی ئەدەبی و شێعر خوێندنەوەدا بانگهێشتی شاری مەشهەد لە ئوستانی خۆراسان کرابوو کە رۆژی رابردوو بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبسەر کرا.

پێشتریش چەندین شاعیری رەخنەگر و چالاکی فەرهەنگیی عەرەب لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرابوون.