ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ لە بەخشی "نەلۆس"ی سەر شنۆ بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی گوندەکەیان تووشی خنکان هاتووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ "شیوا فەرخی شاهوانە" تەمەن ٤ ساڵ، کچی خەلیل و خەڵکی گوندی "درود"ی سەربە بەخشی نەلۆسی شاری شنۆ، لە کاتی کایە کردندا کەوتۆتە نێو ئاوی چۆمی گوندەکەیان و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
تەرمی "شیوا فەرخی" پاش ٢ کاتژمێر، لەلایەن خەڵکی ئەو گوندەوە دۆزرایەوە و ئەسپەردەی خاک کرا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٨ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی کەوتنە نێو ئاو تووشی خنکان هاتوون و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بەناوەندی ئاماری کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.





