ئاژانسی کوردپا: ٢ پەرتووکی "عەبدول کۆچەر" نووسەری کوردی خەڵکی کوردستانی تورکیە، لەلایەن دەزگای "ئار" لە شاری دیاربەکر چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەبدوڵڵا کۆچەر ٢ کتێبی خۆی بەناوەکانی "رێبواری گۆرانیبێژ" و "پێڵاوی بریندار" بە زمانی کوردی لە کوردستانی تورکیە چاپ و بڵاو کردەوە.

نووسەر لە کتێبی رێبواری دەنگخۆشدا، پرژاوەتە سەر کەموکۆڕییەکانی ژیانی رۆژانەی تاکەکان و بەشێوەی شیکاری ئەو لایەنانەی کە تاکەکان بەشێوەی دروست توانای بڕیاردانیان نییە، خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە.

عەبدوڵڵا کۆچەر لەکتێی پێڵاوی برینداردا، لە قاڵبی کوردتە چیرۆکدا، هەڵەی ژیانی تاکەکانی کۆمەلگەی کوردەواری خستۆتە بەر باس و زۆربەی لایەنی ژیانی تاکەکانی داوەتە بەر رەخنە.

هەر ٢ کتێبەکە بەزمانی کوردی و بە زاراوەی کرمانجیی ژووروو چاپ و بڵاو بوونەتەوە.

عەبدوڵڵا کۆچەر نووسەرێکی بەتوانای خەڵکی کوردستانی تورکیەیەو هەتا ئێستا چەندن بەرهەمی چاپ و بڵاو کردۆتەوە و بۆسەر زمانە زیندووەکانی دونیا وەرگێڕان کراون.