ئاژانسی کوردپا: ژنێکی ئامریکایی کە سەرجەم تەمەنی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژنینەوە لەسەرر کولتووری کورد تەرخان کردووە، لەسەر داوا و وەسییەتی خۆی، ماڵەکەی بەمەبەستی توێژینەوەی زیاتر لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد، پێشکەش بە زانکۆی" بنگهامپتون"ی ئامریکا کرد.

رۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز" لە راپۆرتێکد ا بلاوی کردەوە، "ویرا بیودین" کە هاوسەری کەسێکی کوردی ئێرانییە لە ساڵی ١٩٨٠ی زایینییەوە "رێکخراوی میرات و کولتووری کورد لە ئامریکا"ی دامەزراندووە.

ئەو ژنە، نهۆمی سەرەوەی ماڵەکەی بە مۆزەخانە و کتێبخانەیەکی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر فەرهەنگی کورد تەرخان کردووە و بۆخۆشی لە تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە هەتا کۆتایی ژیانی، تەمەنی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد تەرخان کرد.

ویرا بیودین

ژنە ئامریکاییە پاش ئەوەی کە لەگەڵ کوردێکی خەڵکی ئێران بەناوی " هومایون سەعیدپوور" ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە، ئۆگری فەرهەنگی کورد بووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا بێ وچان لەسەر فەرهەنگی کورد سەرقاڵی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە بووە.

ناوبرا وشەی "کورد" کە لە فەرهەنگی "ئۆکسفۆرد"دا بە "کەسانێکی پەیڕەوی مەزهەبی ئیسلام" وەرگێڕان کرابوو، بۆ " وڵاتی کوردان کە خەڵکی کوردی تێدا دەژین" وەرگێڕان کردەوە.

هومایون سەعیدپوور ساڵی ٢٠١٠ بەهۆی تووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و کۆمەڵیک لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی خۆی لەسەر فەرهەنگی کورد، پێشکەش بە کەونینەناسانی زانکۆی "بنگهامپتون" کرد.

ویرا پێش مردنی سەقاڵی نوسینەوەی مێژووی زارەکی کوردەکان بوو و ئاواتەخواز بوو کە مۆزەخانەیەک لسەر فەرهەنگی کوردەکان بکاتەوە، کە پاش مردنی لە ساڵی ٢٠١٠دا ماڵائاوایی لە ژیان کرد و هەنووکە ماڵەکەی بووە بە مۆزەخانەیەک لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد.