ئاژانسی کوردپا: رێکەوەتی ٣٠ خاکەلێوە نوێترین ئاڵبۆمی گۆرانیی "خەبات مەولوودی" هونەرمەندی خەڵکی شاری بۆکان لەژێر ناوی "وەرزی دووری " لەلایەن وەشانگەی "VIN" لە شاری هەولێر لە سەر ئاستی کوردستاندا بڵاو کرایەوە.
ماڵپەڕی زریان بلاوی کردەوە، ئەو ئاڵبۆمە لە ١١ پارچە مۆسیقای کوردی پێکهاتووە و هێندێک لە گۆرانییەکان وەک: " لێورێژ، پەری، گەورە مەبە ، دڵێک، دیاری نادیار" لەلایەن هۆنەرمەندان : مامۆستا دلێر حوسێن، موحەمەد عەلی، فەروخ فوولادی، خەبات مەولوودی"یـەوە ئاوازیان بۆ دانراوە.

هەروەها ئەو ئاڵبۆمە ٤ گۆرانیی فۆلکلۆری " شیرینێ و خانم ، کاروانە ، سەوزە ، بارانە "شی لە خۆ گرتووە و ٢ گۆرانیی هونەرمەند قادر کابان و تەحسین تەهای بۆ رێز گرتن لەو هونەرمەندانە بە ستایلێکی جیاواز نوێ کردۆتەوە.
گۆرانی "پەری " و " لێورێژ " لەم ئالبۆمە "کلیپ"یان بۆ کراوە و لە زۆربەی میدیا کوردییەکان بڵابوونەتەوە.





