ئاژانسی کوردپا: رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی شاری نەغەدە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوە شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ‌کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی‌چوارشه‌ممه، ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری نه‌غه‌ده‌لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنی‌دا بە ٢ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی " كه‌یوان شێخی" و "شه‌هاب ئه‌حمه‌دی‌ئازه‌ر" راگەیاندووە كه‌كاتژمێر ٩ی به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه‌٢ ٩ی خاكه‌لێوه خۆیان به‌ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری نه‌غه‌ده بناسێنن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: رۆژی‌پێنجشه‌ممه ئه‌و ٢ كه‌سه خۆیان به‌ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری نه‌غه‌ده ناساندووه‌و هێزە ئیتلاعاتییەکان لەو ئیدارەیە بەتوندی لێپرسینەوەیان لێکردوون و پێیان راگەیاندوون كه‌ده‌بێ دان به‌تاوانه‌كانیاندا بنێن.

هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه به ناوی قادر داستان كه‌لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە مانگی رەشەمەی ساڵی ٩١دا دەستبەسەر و دواتر به‌دانانی‌بارمته‌ئازاد كرابوو، سەرلەنوێ له‌لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده‌وه بانگهێشت كراویەوە.

هەروەها رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 1ی بانه‌مه‌ڕی، دوو به‌ندكراوی‌مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوو به‌ناوه‌كانی"ره‌حیم فتووحی" نووسه‌ر و شاعیره‌و هه‌روه‌ها "كامه‌ران عوسمانی"چالاكی مه‌ده‌نی، پاش تێپه‌ڕاندنی‌٤٧ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌ئیتلاعاتی ورمێ و زیندانی نه‌غه‌ده، به‌دانانی بارمته ئازاد کران.
ره‌حیم فتووحی خاوه‌نی چەندین كتێب ئەدەبیی وه‌ک: "رومانی ره‌هه‌ندی چاوه‌ڕوانی، كۆمه‌ڵه شێعری‌دریاز و گه‌لاوێژ" و هەروەها خاوەنی دەیان وتاری‌ئه‌ده‌بی و زانسییە.





