ئاژانسی کوردپا: بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، به‌بۆنه‌ى ساڵيادى رۆژنامه‌وانى كورديهوهو هەروەها ١١٥هەمین ساڵڤەگەڕی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی، ماڵپه‌ڕێكى تايبه‌ت به‌هونه‌ر و زانستى پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى به‌ناوى (رۆژنامه‌وانى – rozhnamawany.com) ده‌ست به‌وه‌شان ده‌كات.
ئەو ماڵپەڕە هاوكات له‌گه‌ڵ يادى رۆژنامه‌وانى كورديدا ده‌ست بهوهشانى ماڵپهڕهكهدهكات و بەڕێوەبەریی ئەو ماڵپەڕە هیواشی خواستووە رۆژنامه‌وانانى كورد، هاوكار و پشتيوانى سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژهيهبن بۆ ئه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه بۆ هه‌مووان بێت و له‌پێناو خزمه‌تى كاروانى رۆژنامه‌وانى كورديدا به‌رده‌وام له‌به‌ره‌و پێشچووندا بێت.
ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌وانى هه‌وڵێكى تاكهكهسييهو لەلایەن "ئەرسەلان رەحمان" بەڕیوە دەچێت و ئامانجى بايهخدانهبههونهر و زانستى پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى و له‌و پێناوه‌شدا كار ده‌كات بۆ هه‌رچى زياتر ئاشناكردنى رۆژنامه‌وانانى كورد بهچهمكهميدياييهكان و ژانرهرۆژنامهوانييهكان و ئيتيكى پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى و ده‌سته‌به‌ركردنى زانيارى و سه‌رچاوه‌ى زانستى بۆ رۆژنامەنووسان.





