كوردپا: كتێبی "یەك یان دوو هەزار و یەك"، یەكەم كتێبی پوخت و سەرچاوەی فارسیە لە بواری رێنوێنیی دیزاینی ماڵپەر و بەڕێوەبەرانی وێبدا كە لەلایەن نووسەرێكی كوردی خوراسانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كتێبی "یەك یان دوو هەزار و یەك"، یەكەم كتێبی سەرچاوەیە لە بواری تەڕاحی و دیزاینی ماڵپەڕدا كە لەلایەن "مەهدی روودەكی" نووسەرێكی كوردی خوراسانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە و بەهۆی گرینگی و پوختە بوونی كتێبەكە و پێشوازیی زۆری خوێنەران و لایەنگرانی پیشەی ماڵپەڕ، گەیشتۆتە چاپی سێیەمی.

ناوەرۆكی ئەو كتێبە بەرهەمی ئەزموونی بەرفراوانی نووسەرە لە ماوەی چەندین ساڵدا كەلە بواری تەڕاحی، دیزاین، بەڕێوەبردن و كارا و بەڕۆژ كردنی ماڵپەڕدا هەیبووە.

چاپی یەكەم و دووەمی ئەو كتێبە زۆر بە خێرایی لەناو لایەنگر و ئۆگرانیدا بڵاو كراوەتەوە و بۆتە هۆی چارەسەر كردنی هێندێ‌ گیروگرفتی پێوەندیدار بە دیزاین و بەڕێوبەریی ماڵپەر و سەنعەتی وێب.

ناوەڕۆكی نوسخەی سێیەمی كتێبی "یەك یان دوو هەزار و یەك" لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی گووگێڵ دایە و لەژێر ناوی "گووگێڵ پێنگۆئێن" بڵاو كراوەتەوە.