كوردپا: بەم دوایانە هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە لەبەركردنی جلوبەرگی ناوچەیی دەچنە كەمینی كۆڵبەرانی كوردەوە لەسەر سنوور و دەستڕێژیان لێ دەكەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا و لە چەند حاڵەتی جیادا، هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی "تەرگەوەر"ی ورمێ بە لەبەر كردنی جلوبەرگی ناوچەیی كۆڵبەرانی سەرسنوور بەلاڕێدا دەبەن و بە ئاسانی دەیانخەنە بۆسەوە.

یەكێك لە كۆڵبەران لەو ناوچەیە بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپای راگەیاند: دوێنێپێنجشەممە رێكەوتی 11ی جۆزەردان كۆمەڵێكی بەرچاو لە هێزە نیزامییەكانی حكوومەت لە شوێنێك بەناوی "جێرمە"ی سەر بە ورمێلە ناوچەی سنووریی "تەرگەوەڕ"بە پۆشینی جلوبەرگی ناوچەیی لە چەشنی كۆڵبەران، دەستڕێژیان لە ئەسپی بارهەڵگری كۆڵبەرانی كورد كردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا 30 سەر ئەسپ بەكوشت چوون.





