كوردپا: لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دۆزینەوە و زەوت كردنی چەك و چۆڵ لە سەدا یازدە زیادی كردووە.
لێپرسراوی پۆلیسی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا رێژەی هەڵگرتن و قاچاخی چەك و چۆڵ لەو پارێزگایەدا لەسەدا یازدە زیادی كردووە.
"خیبر تیبا" وتیشی، زۆربەی ئەو كەسانەی كە هەڵگری چەك و چۆڵن، مۆڵەتی یاساییان نیە.
ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕە دایە كڕین و فرۆشتنی چەك و چۆڵ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت.
"خیبر نیبا" لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیرنا ئاشكرای كرد، ئەو كەسانەی كە بە شێوەی نایاسایی چەك و چۆڵیان هەیە هەتا شەش مانگ دەرفەتیان پێ دەرێت كە چەكەكانیان تەحویلی ئێدارەی پۆلیس بدەن و ئەگەر بێت و سەرپێچی بكەن، سزای نەخا ی زیندانی كردنی بەدواوەیە.





