كوردپا: ماموستایەكی ئایینی شاری زابول لەلایەن دەزگای قەزایی ئەو شارەوە بانگهێشت كراوە و هەتا ئیستا چارەنووسی ناڕوونە.
"محەممەد عەلی شەبەخش" لێپرسراوی پێشووی قوتابخانەی دینیی "ئەبووحەنیفە" و خەڵكی گوندی "عەزیم ئاوای"ی زابول چەند رۆژ لەمەوبەر بانگهێشتی داداگا كراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ماڵپەڕی "سنی نیوز" بڵاوی كردەوە دەستبەسەر كردن و ناڕوونی چارەنووسی ئەو مامۆستا ئایینیە بۆتە هۆی نیگەرانی لەنێو خەڵكی زابول و دەورووبەری.
"محەممەد عەلی شەبەخش" پێشتریش لە ساڵی 1387 بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە تێكدان و رووخاندنی قوتابخانەیەكی دینی لە گوندی عەزیم ئاوا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری "زابول"ەوە دەستبەسەر كرا و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو.





