كوردپا: "فەرهەنگی زارەكیی موكریان" كە فەرهەنگێكی بەربڵاوی شیكارییە لەمەڕ ئەدەبی زارەكیی كورد لە نووسینی سەلاح پایانیانی، بەرگی سێهەمی چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لە هەواڵێكدا بڵاوی كردۆتەوە، بەرهەمی سێهەمی "فەرهەنگی زارەكیی موكریان" كە تایبەتە بە پیتی "پ"، لە 440 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئەم فەرهەنگە فەرهەنگێكی پسپۆڕیە و لەسەر بنەمای مێتۆدی زانستی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەدەبیاتی زارەكی و بەتایبەت بوارەكانی باوەڕ، داب، مەتەڵ، پەند، مەتەڵ، زاراوە و رێكوەندەكان دانراوە و پێشتر پیتەكانی "ئـ و ب"ی ئەم فەرهەنگە لە دوو بەرگی جیادا و ساڵی 1385 لەلایەن "دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی رەهرەو"ی مەهابادەوە بڵاو كراونەتەوە.





