دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شاپوور حەبیبی" کوڕی "عیسا" و "فەرزین ڕۆستەمی" کوڕی "عەلی"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شاپوور حەبیبی" کوڕی "عیسا" و "فەرزین ڕۆستەمی" کوڕی "عەلی"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، شەشەمین دادگاییکردنی "ئەسکەندەر لوتفی"، مامۆستا و ئەندامی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ مەریوان، لە لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی سنە بەڕێوە چوو.
حوکمی ١٢٠ ساڵ زیندانیی تەعزیریی "حەیدەر قوربانی"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، لە دادگوستەریی سنە، بە ئێعدام گۆڕدرا و حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری "مەحموود سادقی"، زیندانیی سیاسیی دیکەی کامیارانی، بە ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم…
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام شاکری"، خەڵکی مەریوان کە لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەردا دەسبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.
پاش ١١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی "کامبیز ئەسەدی"، بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای "دەنگی چیا" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە کامیاران، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕیبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "سامان ڕەبانی" کوڕی "مەجید"، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سەقز، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمیع عەلیزادە"، خەڵکی ورمێ، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی شیرینی" لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، ٧٤هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دارا ڕەشیدی" کوڕی "مستەفا"، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، پاش دوو مانگ دەسبەسەری لە گرتنگەی "سپای ئەلمەهدیـ"ـی ورمێ، بۆ پەزیرشی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەسعەد پیری"، خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.
چەند ڕۆژ پێش، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە سایین قەڵا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی "مەهدی ئیسماعیلی" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.