سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ئازەریون" کوڕی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە…

١١ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی گوێزەکوێرەی مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە، بە ناوی "عوسمان دڵاویز"، تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کراوە.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری قوتوور له شاری خۆی بریندار کران

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "عەلی هادی‌زادە" تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی بەشار هەروەها "حوسێن هادی‌زادە" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی جەمیل، لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکییەوە، تەقەیان لێکراوە و بە سەختی پێکراون.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

دۆخی تەندروستیی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ نالەبارە

بارودۆخی تەندروستیی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "سیامەک ئەشرەفی" خەڵکی گوندی "وەلەند" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری ورمێ نالەبار ڕاگەیەندراوە. ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە داخوازیی ئازادیی بێمەرەج و بێڕێزیکردنی فەرمانبەرانی لقی…

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، زیندانییەک بە ناوی "حوسێن ئیبراهیمی" کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زینداندا بوو، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە لە زیندانی نەغەدە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

کرێکارێکی لاوی کورد لە شاری "ئامۆل" گیانی لەدەست دا

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "سینا عەلیڕەمایی" کوڕی "نیشتمان"، خەڵکی گوندی "بێساران" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی ڕووداوی کار لە شاری ئامۆلی باکووری ئێران، گیانی لەدەست دا.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

لاوێکی یارسانی لە کرماشان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی یارسانییان بە ناوی "سابیر محەممەدی" دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩