شوانێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ڕێبین ئیسماعیل" بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "وێزە"ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بریندار کرا.
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ڕێبین ئیسماعیل" بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "وێزە"ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بریندار کرا.
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مستەفاپوور" خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار پادەست" کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی شاری "گۆگتەپە"ی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی لە کرماشان، لە هەواڵێکدا باسیان لە دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە کرد کە لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا، خەریکی بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بوونه.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا ڕەمەزانی"، خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
"فەرهاد محەممەدی"، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی "سۆران نەسیری" خەڵکی شاری "گۆگتەپە"ی مەهاباد و "ئومید عەباسی" خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شێخلوو" هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحیەدین تازە وارد" خەڵکی شاری شنۆ، بە ئێعدام و ٦ هاووڵاتیی دیکە بە ٣٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، سێ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان بە ناوەکانی "فەرشید سنجەری"، جێگری فەرماندەی یەگانی ژینگەپارێزیی کرماشان، ئەندازیار "موعینیان"، ڕاوێژکاری بەڕێوەبەری گشتی و ئەندازیار "خوسرەوی"، بەرپرسی…
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، "عەلی ساکنی"، پارێزەری دیاریکراوی "هوشمەند عەلیپوور"، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سنە، لە سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا.