هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران موختاری فەر" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران موختاری فەر" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆژنامەنووسێکی سەقزی بە ناوی "ئەحمەد قوربانی پوور"، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە ٢٢ مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراو و ٢ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
"سەکینە پەروانە"، زیندانیی سیاسیی کوردی خوراسان، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە، ڕەوانەی بێهداریی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە ئێعدامی نهێنیی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی کورد ڕابگەیەنێت و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکاتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، "محەممەد شەریف سالم"، زیندانیی سیاسیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییە دەرمانییەکەی، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ گەڕێندرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، "حەیدەر قوربانی"، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری کامیاران، پاش ٢٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "محەممەد عەزیز مەحموودی" خەڵکی گوندی "دزڵی" سەر بە مەریوان کە بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندان بوو، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، "ئاشنا حەسەنزادە"، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژیوای پاوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن ڕەسووڵی" خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، تەرمی "موختار خەندانی"، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە، کە لە ئاگرتنەوەی ناوچەی "مەرەخێڵـ"ـی ئەو شارە دا گیانی لەدەست دا، لەژێر گوشاری ئیدارەی…