کاسبکارێکی سەردەشتی لە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی ئێراندا گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "زانست حەسەن نژاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "زانست حەسەن نژاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، ماوەی دەسبەسەرکردنی "ئەفشین شێخولئیسلامی"، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە، دووبارە درێژە کرایەوە.
لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەحیم پوور" خەڵکی سەقز، لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سێودین کەڵاشی" کوڕی "بەهادین"، خەڵکی گوندی "گیوەڕانـ"ـی سەر بە کوتۆل، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە پێکرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی "سالار چاوشی" کوڕی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "حاجی لەکـ"ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سدیق سەیفی" خەڵکی دیواندەرە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عادڵ موکەڕەم" خەڵکی ورمێ، پاش ١٠ مانگ ناڕوونیی چارەنووسی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شێخلوو" دادگایی دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی عەرەب لە ناوچەی ئاسیائاوای پارێزگای ئەهواز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لەنێو ماشینێک لە جۆری پراید، کوژران.
چەند ڕۆژ پێش هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسیم میرزایی" خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، مامۆستا "حەسەن جەنگخا"، مامۆستای ئایینیی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.