شەممە، ٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شیراز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەهدی ئیبراهیم‌ زادە" کوڕی "ئیبراهیم"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە شیراز سەر بە پارێزگای فارس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتەی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا ڕەمەزانی" کوری ئیسفەندیار خەڵکی شاری شاباد، پاش نزیک بە سێ مانگ لە دەسبەسەرگە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی تاوانبار بە "قەتل" لە ژووری تاکەکەسی بۆ بەندی زیندانی سنە گەڕێندرایەوە

زیندانییەکی تاوانبار بە "قەتل" بە ناوی "مستەفا سەیفی" کوڕی "عەتا"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "وێژەنانـ"ـی سەوڵاوا، بە دانی موڵەتی سێ مانگە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ژووری تاکەکەسی بۆ بەندی زیندانی سنە گەڕێندرایەوە.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

چوار هاووڵاتیی سەردەشتی دەسبەسەر کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتییەکان چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوی "خوسرەو جیهان‌ئارا، ئاکام حەسەن‌زادە، سەردار مەلا و ڕەحمان قادری" خەڵکی سەردەشت، دەسبەسەر کردووە.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

مامۆستایەکی ئایینی لە ورمێ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، مامۆستا حەسەن جەنگخا، مامۆستایی ئایینی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە قەندیل کوژرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی "یووسف محەممەد عەبدوڵڵا ڕەش" کردووە و لە ئاکامدا بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی مەریوان و بانە دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد مورادی و نەوشیروان ڕەزایی" خەڵکی گوندی "هەڵیزاوا"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٤ی خەرمانانی ٢٧٢٠